گەڕانەوەی هێرشبەرانی ئیتاڵیا و کۆتا چانس

هێرشبەرانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کۆتاییان بە وادەی پشووەکان هێناوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێگەیان لە یانەکانیان یەکلاییدەبێتەوە.

ماڵپەڕی “فوتباڵ ئیتاڵیا” ئاشکرایکردووە، لۆرینزۆ ئینسینی کۆتایی بە پشووی هاوینە هێناوە و دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ناپۆلی، ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پارتینۆپێ تاوتوێی نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەکات.

هێرشبەرە ناوازەکەی ئیتاڵیا هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، مەرجی ئەوەیە موچەی ساڵانەی زیادبکرێت پاشان بۆندەکەی نوێبکاتەوە، لە بەرامبەردا ئیدارەی ئاوریلیۆ دی لاورێنتس دەیانەوێت لە سەردەمی قەیرانەکاندا بە لێبڕینەوە لە یاریگای دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا بەردەوامی پێبدەن، ئەو جیاوازییەش لەبیرکردنەوەدا ڕەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ جیابوونەوەیان.

لەلایەکی دیکەوە، ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری دیکەی ئیتاڵیا کۆتایی بە پشووی هاوینە هێناوە و دەگەڕێتەوە بۆ یانەی تۆرینۆ.

کەڵەشێرەکەی ئیتاڵیا لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و نرخی گواستنەوەی 35 ملیۆن یورۆیە، یانەکانی زینیتی ڕوسی و ئیشبیلیەی ئیسپانی داوای گواستنەوەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی…
Total
0
Share