حەبیب پەیوەندی بە یانەیەکی پڕۆفیشناڵی تۆپی پێوە دەکات

پاڵەوانی پێشووی (UFC) حەبیب نورماگیمۆدۆڤ ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەیەکی تۆپی پێی پڕۆفیشناڵی ڕوسیا کردووە.

“خابیب” دوای کۆچی دوایی باوکی، کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی بەرامبەر جاستن گایزجی ئەمریکی ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد، دوابەدوای یارییەکە بە گریانەوە ڕایگەیاند، کە لەدوای کۆچی باوکی ئەوە دوایین دابەزین دەبێت لە بواری هونەرە جەنگییەکان ئەنجامیدەدات.

سەرباری هەوڵی زۆری بەرپرسانی  (UFC) بۆ گەڕاندنەوەی بۆ نێو حەلەبەکان، بەڵام جەنگاوەرەکە لە مانگی کانونی دووەمی 2021 دووپاتیکردەوە، بەڵێنی بە دایکی داوە هەرگیز نەگەڕێتەوە و هەوڵدەدات لە بوارێکی دیکەی وەرزشدا جێگەی خۆی بکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکی دیکەشدا بە “Match TV “، ڕاگەیاند، ” یاریکردن لە بواری تۆپی پێ و لەسەر ئاستی یانە پڕۆفیشناڵەکان خەونی منداڵیمە، بێگومان حەزم بۆی هەیە، لە کۆتاییدا تۆپی پێ پادشای یارییەکانە”.

لە کۆتا هەڵوێستی یاریزانەکەدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامەوە وێنەیەکی بڵاوکراوەتەوە، تیایدا بۆند لەگەڵ سەرۆکی یانەی لیگیۆن داینامۆی ڕوسی واژوودەکات، ئەو یانەیە لە خولی پلەدووی یانە پڕۆفیشناڵەکانی ڕوسیا بۆ هەرێمەکان بەشدارە، سەرەڕای ئەوەی یانەیەکی گەورە نییە، بەڵام لە خولێکی گەورەی ناوخۆی ڕوسیا یاریدەکات و بەفەرمیی ناوی “خابیب”یان لە لیستی یاریزانانیاندا جێگیرکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕۆما بۆندی جێگرەوەی دزیکۆی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی دواتر

نەوەیەکی محەمەد عەلی کلای هاتە جیهانی بۆکسێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share