ژاپۆن هەوڵدەدات لەسەر مانگ خۆراك بەرهەمبێنێت

بۆ ئەوەیە پێداویستییەكانی خۆراك پڕبكرێتەوە

ژاپۆن به‌ هه‌ماهه‌نگی هەردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت توێژینه‌وه‌ لەبارەی بەرهەمهێنانی سه‌رچاوه‌كانی خۆراك له‌سه‌ر مانگ ئه‌نجام ده‌دات.

حكومه‌ت و ئاژانسی توێژینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمانی ژاپۆن (JAXA) به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی سه‌رچاوه‌كانی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر مانگ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئامانج له‌ پڕۆژه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بودجه‌ی بۆ دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر مانگ خۆراك به‌رهه‌م بهێندرێت و پێداویستییەكانی خۆراك پڕبكرێته‌وه‌.

پڕۆژه‌كه،‌ كه‌ تیایدا هانی كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌درێت، هه‌ریه‌ك لە Space Foodsphere، Ajinomoto و NTT Data به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی ئابوریی نێوده‌وڵه‌تی Morgan Stanley داهاتی پیشه‌سازیی بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ ئێستا 350 ملیار دۆلاره،‌ له‌ 2040دا ده‌گاته‌ یه‌ك ترلیۆن دۆلار.

س: ئەنادۆڵۆ

 

بابەتی پێشتر

مانگی تەمموز گەرمترینی 142 ساڵی ڕابردوو بووە

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share