كحول لە “ڕێگای كاكێشان”دا دۆزرایەوە

لە هەورێكی ڕێگای كاكێشان-دا، كحول دۆزرایەوە و ئەوەش دەرگای بەڕووی دۆزینەوەیەكی گرنگدا دەكاتەوە.

گەردوونناسانی ئەڵمانیا، لە هەورێكی پێكهاتوو لە غاز و تۆز لە نزیك ناوەندی ڕێگای كاكێشان گەردیلەی كحول-یان دۆزییەوە. ئەو شوێنەی كحولی تیادا دۆزراوەتەوە، 26 هەزار ساڵی ڕووناكی لە زەوییەوە دوورە.

تیمێكی گەردوونناسانی ئەڵمانیا كە سەرپەرشتیی دۆزینەوەكەیان كردووە دەڵێن، ئەوەی دۆزراوەتەوە گەورەترین گەردیلەی كحولە لە بۆشایی ئاسماندا و لە ڕێگەی ئاوێزەیەكەوە دۆزراوەتەوە كە لەسەر تەلیسكۆپی ” ALMA” جێگیركراوە.

گەردوونناسەكان ئاشكرایدەكەن، ئەو كحولەی دۆزراوەتەوە هاوشێوەی ئەو كحولەیە كە لە پاكژكردنەوەدا بەكاردەهێنرێت. دۆزینەوەكەش یارمەتیدەرێكی گرنگ دەبێت بۆ زانینی چۆنێتیی دروستبوونی ماددە لە بۆشایی ئاسماندا.

بابەتی پێشتر

بێرلسکۆنی پلانی گەورەی هەیە: ئیکاردی و دیبالا و بیلۆتی

بابەتی دواتر

سەڵاح لە بێتاقەتییەوە بۆ بەختەوەری، نهێنییەکە چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share