ئەمڕۆ بێزۆس وەك گەشتیار دەچێتە بۆشایی ئاسمان

ئەمڕۆ جێف بێزۆس دەوڵەمەندترین کەسی جیهان وەك دووەم گەشتیار دەچێتە بۆشایی ئاسمان، گەشتەكە بە فڕۆكەیەك ئەنجامدەدرێت، كە كۆمپانیای بلو ئەمازۆن دروستیكردووە.

بیزۆس لە گەشتەكەیدا تەنها نابێت، برایەكی، ژنێکی 82 ساڵ و گەنجێکی 18 ساڵ هاوگەشتی دەبن.

كۆمپانیای بلو ئەمازۆن-ی دروستكەری كەشتییەكە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ خودی بیزۆس.

ماوەیەكە دەوڵەمەندانی جیهان كەڵكەڵەی گەشتیاریی بۆشایی ئاسمان كەوتوەتە سەریان و لە پێشبڕكێدان بۆ ئەنجامدانی گەشتیاریی بۆشایی ئاسمان، پێشتر و ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، ڕیچارد برانسۆن خاوەنی كۆمپانیای ڤێرجن گالاکتیک بە کەشتییەكی دروستكراوی كۆمپانیاكە، وەك یەكەم گەشتیاری دەوڵەمەند، گەشتی بۆشایی ئاسمانی كرد.

جێف بێزۆس دەبێتە دووەم دەوڵەمەندی جیهان وەك گەشتیار بچێتە بۆشایی ئاسمان.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا: لەگەڵ حکومەتێکی بەهێزین بۆ هەرێمی کوردستان لە عێراقێكی فیدراڵدا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. موشەك نوێژی جەژنی بە ئەشرەف غەنی و هاوەڵانی ڕانەگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share