بۆ بزواندنی “بونەوەرانی ئاسمانی”.. ناسا وێنەی ڕووت ڕەوانە دەكات

زانایانی ئاژانسی ئاسمانگەڕی ئەمریكی (ناسا) پلان بۆ هەڵدانی وێنەی ڕووتی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان دادەنێن، بەوهیوایەی ببێتەهۆی سەرنجڕاكێشانی بونەوەرانی بۆشایی ئاسمان.

وێنەكە كە بریتییە لە وێنەی پیاو و ژنان لە تەنیشت وێنەی ترشی ناوەكی، بانگێشتێكە كە دەشێت وەڵامبدرێتەوە لەلایەن بونەوەرانی بۆشایی ئاسمانەوە ئەگەر هەبن یان پێیان بگات.

زانایانی ناسا وێنەكەیان لە توێژینەوەیەكدا ئاشكراكرد كە بەشێكە لە پڕۆژەیەك بەناوی (ڕووناكییەك لە خولگەدا – BITG) و ئامانج لێی ناردنی نامەیەكە بۆ هەر شارستانیەتێكی نامۆ كە ئەگەری هەیە بوونی هەبێت.

زانایان باوەڕیانوایە وێنەكە كە پیاو و ئافرەتی ڕووتن و ئاماژەیەك نیشاندەدەن، دەشێت هاریكاربێت لە دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ بونەوەرانی بۆشایی ئاسمان، وەك ئەوەی سایتی نیویۆرك پۆست بڵاویكردووەتەوە.

ڕوونیشیانكردەوە، نامەكە كە هەڵگری سمبولی دووانییە، پێدەچێت ببێتەهۆی تێگەیشتن لێی لەلایەن بونەوەرەكانەوە.

نامەكە پێشنیاركراوەكە تێگەیشتنی بیركاری و فیزیایی بنەڕەتی لەخۆدەگرێت بۆ بونیادنانی هۆكاری پەیوەندیی جیهانی، بەدوایشیدا زانیاری لەبارەی پێكهاتەی كیمیایی زیندەگیی ژیان لەسەر زەوی هەیە.

ناردنی وێنەی خەڵك بە ڕووتی بۆ بۆشایی ئاسمان تازە نییە، بەڵكو چەند تابلۆیەك ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كراون لە هەردوو گەشتی ئاسمانی بایۆنێر 10 و بایۆنێر 11 لە ساڵی 1973.

بابەتی پێشتر

بەکر عوسمان برای سەردەشت عوسمان: لە تاوانی تیرۆری سەردەشت و دەنگە ئازادەکان خۆشنابین

بابەتی دواتر

هەشت كەس لە شەڕی خێڵەكیدا كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share