فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هاوڵاتییەکی هەرێمیان شەهید کرد

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ناحییەی کانی ماسێ لە سنوری قەزای ئامێدی هاوڵاتییەک شەهید بوو.

سەربەست سەبری، بەرێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند ، “ئەمرۆ کاتژمێر 10ی بەیانی هاوڵاتییەک لە گوندی (دشێشێ) لە سنوری ناحیەکەمان بەناوی( ئیبراهیم حەسەن محەمەد) تەمەن  50ساڵ پارچە موشەکێک بەریکەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لە دەستداوە”.

بەڕێوەبەری ناحییەی کانی ماسێ،  وتیشی “ئەو هاوڵاتییەی شەهید بووە دانیشتووی قەزای زاخۆیە و خاوەنی 6منداڵە، بەمەبەستی ئاودانی باخ و بەروبومە کشتوکاڵییەکانیان سەردانی گوندی دشێشێ کردووە”.

سەربەست سەبری ئاماژەی بەوەشکرد، بەیانی ئەمرۆ شەرێکی دژوار لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە گوندی دشێشێ ڕوویداوە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردوومانی ناوچەکە دەکەن و تا ئێستاش پێکدادانەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

کێ حکومەتەکەی تاڵیبان بە فەرمی دەناسێنێت؟

بابەتی دواتر

گروپی پایزە بەرهەمێکی دیکەی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە”. د.…
زیاتر ببینە

ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆک ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نەشتەرگەریی منداڵبوون بۆ…
Total
0
Share