رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێتە دەنگدانەوە”.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وا بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق بخرێتە دەنگدانەوە پەسەندبكرێت و پێشتر گفتوگۆ لەگەڵ فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە كراوە.

پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پێشتر ئامادەكرا بۆ دەنگدان، بەڵام ژمارەیەك لە پەرلەمانتارەكان مەرجی دەنگدانیان بە پارێزگابوونی تەلەعفەرەوە بەستبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە 36 ملیار دینارەکەی دیکەمان بۆ بنێرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە راگەیەندراوێک، وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و رایگەیاند، پارەی کەم بۆ…
Total
0
Share