کێ حکومەتەکەی تاڵیبان بە فەرمی دەناسێنێت؟

چەند چەکدارێکی تاڵیبان دوای کۆنترۆڵکردنی هیرات

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوای کۆنترۆڵکردنی هەردوو شاری گەورە، قەندەهار و هیرات لەلایەن تاڵیبانەوە، گەورەترین سەرکەوتنی سەربازی گروپە چەکدارییەکە بیندرا، دوای کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی شارەکان کێن ئەو وڵاتانەی حکومەتەکەی تاڵیبان بە فەرمی دەناسێنن؟

لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی زیاتری شارەکان، پرسی دروستکردنی حکومەتێکی ئیسلامی لەلایەن تاڵیبانەوە بووەتە پرسی گرنگی جیهان و ئەمڕۆ 13ی ئاب، ئێران لەلایەن بەرپرسێکییەوە ناوی حکومەتەکەی تاڵیبانی بە “حکومەتێکی ئیسلامی لە ئەفغانستان” ناوهێنا.

پێشتر ئەمریکا و ڕوسیا و چین هۆشداریاندابوو لەوەی حکومەتێک بە زەبری هێز و چەکدار بەسەر خەڵکیدا بسەپێندرێت لەلایەن ئەوانەوە بە فەری ناناسێنرێت، بەڵام وەک دەردەکەوێت تاڵیبان هەر لەڕێگەی چەک و بەهێز شارەکان کۆنترۆڵدەکاتەوە.

یەکێتی ئەوروپا هۆشداریداوەتە چەکدارانی تاڵیبان، ئەگەر بیانەوێت بەزۆری چەک “حکومەتێکی ئیسلامی” بەسەر خەڵکیدا بسەپێنن، ئەوا ئەو حکومەتە لای یەکێتی ئەوروپا هیچ ئەرزشێکی نییە.

زاڵمای خەلیلزاد، نوێنەری ئەمریکا بۆ پرسی ئاشتی لە ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا هیواخوازە هێرشی سەر شارەکان ڕابگیرێت”.

خەلیلزاد هۆشداریداوە کە کێشەکان بە ئاشتی و چارەسەری سیاسی ئاڕاستەبکرێن، چونکە حکومەتێک بەزۆری چەک بەسەر خەڵکیدا بسەپێندرێت نافەرمییە و دانیپێدانانرێت.

کۆنترۆڵکردنی هەردوو شاری هیرات و قەندەهار لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، هێندەی دیکە ئەو پرسەی گەرمکردووە، کە ئەگەر تاڵیبان زۆرینەی شارەکان کۆنترۆڵبکات چ جۆرە حکومەتێک دادەمەزرێنێت و مامەڵەی لەگەڵ جیهان و دراوسێکانی چۆن دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاتەمولئەنبیا: هێرشمانکردە سەر کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن

بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت، بە درۆن هێرشیانکردووەتەوە سەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن. بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری…
زیاتر ببینە

هاكان فیدان: هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هەولێر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە

وەزیری دەرەوەی توركیا دوای كوژرانی 12 سەربازی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە…
Total
0
Share