گروپی پایزە بەرهەمێکی دیکەی بڵاوکردەوە

هانا نیک پەی و کێوین ئیبراهیمی

گروپی پایزە بەرهەمێکی دیکەی هاوشێوەی بەرهەمەکەی ژیار قورەیشی دایە هونەردۆستانی و ئەمجارە چەند گۆرانییەکی کوردی بە دەنگی دوو منداڵی کچ و کوڕ بڵاوکردەوە.

گروپەکە بە سەرپەرشتی فەرهاد مەحمودزادە و بەبەشداری زیاتر لە 10 موزیکژەنی منداڵ و گەورە چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردیان بڵاوکردەوە.

ئەمجارە کچێکی منداڵ بەناوی “هانا نیک پەی” و کوڕێک بەناوی “کێوین ئیبراهیمی” گۆرانییە کوردییەکان دەپچڕن.

فێرگەی میوزیكی پاییزە، فێرگەیەکی فرەچەشنی میوزیكییە لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فێرگەکە گرنگی بە میوزیكی فۆلکلۆر و ئێرانی و ڕۆژئاوا و هونەری منداڵان دەدات، لەلایەن چەند هونەرمەندێکی شاری بۆکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

فێرگەی میوزیکی پایزە، سەرەتاییەتی و دەیەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگەبدات، کۆنسێرتێک سازبکەن و زیاتر خۆیان بە هونەرمەندان و هونەردۆستانی کورد بناسێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاتەدەنگ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر تەوتینی فەرمانبەرانی سلێمانی تەواوبوو وەزارەتی دارایی پابەنددەبێت بە ناردنی مووچە…
Total
0
Share