ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێن

 

ئەمشەو، چوارشەممە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەردەوامی دەبێت و بەشێکی دیکە لە یانەکان یەکەم گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجامدەدەن.

لەژێر باری پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەپێی ئەو مەرج و یاسایانەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری لەسەرداوە، بەشێک لە یانەکان ئەمشەو، چوارشەممە هەندێک لە یانەکان یەکەمین گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدەن.

بەپێی بڕیارەکانی یوێفا، هەندێک لە یانە بەشدارەکان بەتایبەت ئەوانەی دەکەونە دەرەوەی هێڵی سوور دەتوانن ڕێژەیەکی کەمی هاندەرانیان بگەڕێننەوە، بەپێچەوانەشەوە ئەو یانانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەکەوێتە ناو هێڵی سوورەوە لە نمونەی بەرشلۆنە و مەدرید، هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو بەبێ هاندەر یارییەکانیان ئەنجامدەدەن.

بەهۆی دووبارە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یاساکان نزیکی یاساکانی وەرزی ڕابردوو دەبن و یاریزانان و یانەکان ناچاردەبن پێوەی پابەندبن، لە نمونەی دوورەپەرێزی یاریزانان لە یەکدی و تێکەڵنەبوونی ستافەکان و دوورخستنەوەی ئەو یاریزانانەی گومانی تووشبوونیان بە کۆرۆنا لەسەرە، هەروەها چەندین یاسای دیکە کە پەیوەندییان بە شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکەوە هەیە.

ئەمەش ئەو یارییانەن کە ئەمشەو ئەنجامدەدرێن:

ڕێدبول سالزبۆرگ – لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ (7:55)

ڕیاڵ مەدرید – شاختار دۆنستیک (7:55)

بایرن میونشن – ئەتلەتیکۆ مەدرید (10:00)

ئینتەرمیلان – بوروسیا مونشنگلادباخ (10:00)

مانچستەر سیتی – پۆرتۆ (10:00)

ئۆڵۆمپیاکۆس – مارسیلیا (10:00)

ئەیاکس ئەمستەردام – لیڤەرپوڵ (10:00)

میتیلاند – ئاتالانتا (10:00)

بابەتی پێشتر

پایزى ئەمساڵ بەبێ جەنەراڵ

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بە یەک گوژمە بۆندی چوار یاریزانی ناوداری نوێکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت

ئەفسانەی ئەفسانەکانی جیهان، پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت و لەژێر سەرپەرشتیی پزیشکیدا ڕەوانەی ماڵەکەی کرایەوە. ئیدسۆن ئارانتیس دی ناشیمێنتۆی ناسراو…
Total
0
Share