بەرشلۆنە بە یەک گوژمە بۆندی چوار یاریزانی ناوداری نوێکردەوە

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بە فەرمی نوێکردنەوەی بۆندی چوار لە یاریزانە ناودارەکانی ئاشکراکرد، لە نێوانیاندا پیکێ و شتینگن بوونیان هەیە.

لە ماوەی داهاتوودا چەندین یاریزانی یانە کەتەلۆنیەکە گرێبەستەکانیان کۆتاییدێت، ئەم بابەتە ببووە سەرئێشە بۆ ئیدارەی بارتۆمیو و لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێدا دانوستاندنیان دەستپێکرد بۆ بەردەوامیدان بە تواناکانی ئەو یاریزانانە و نوێکردنەوەی بۆندەکانیان.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو یانەی بەرشلۆنە لە ماڵپەڕی فەرمییەوە بۆندی چوار یاریزانی ناودار و کاریگەری بە یەک گوژمە نوێکردەوە، کە ئەوانیش پێکهاتوون لە جێرارد پیکێ، مارک ئەندرێ تێرشتیگن، کلیمۆنت لانگلێت، فرینکی دی یۆنگ.

لە پڕۆسەی نوێکردنەوەکاندا بۆندی تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی کە لە هەموو بۆندەکانی دیکە زیاتر کاتی خایاند، تاوەکو هاوینی 2025 بەردەوامیدەبێت، بۆندەکانی دی یۆنگ و لانگلێت تاوەکو هاوینی 2026 و جێرارد پیکێ تاوەکو هاوینی 2024.

بەرشلۆنە لەم بارەیەوە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، ” یانەکەمان لەگەڵ چوار یاریزانی ناوبراو بە ئەنجامی کۆتایی گەیشتووە سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکان، توانیومانە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕێککەوتنی فەرمی بکەین و بۆندە نوێیەکان گۆڕانکاری کاتیی لە موچە و ئیمتیازاتەکان تیاداکراوە و ڕەچاوی بارودۆخی دارایی و قەیرانەکانیش کراوە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا بڵاوکراونەتەوە، نرخی شکاندنی بۆندی شتیگن و پیکێ بۆ 500 ملیۆن یورۆ و دی یۆنگ و لانگلێت بۆ 400 ملیۆن بەرزکراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

چەند زانیارییەکی گرنگ لەبارەی یاری نێوان ڕیاڵ وشاختار بخوێنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیارێک خرایە سەر مێزی مێسی

سعوودیە دەستبەرداری خەونی یاریکردنی لیۆ مێسی لە شانشینی سعوودیە نابێت، بۆ ئەو مەبەستەش بڕێکی خەیاڵییان پێشکەشکردووە. ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی…
Total
0
Share