تین هاگ بە پرۆشە بۆ بینینی ڕۆناڵدۆ

ئیریك تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد بە پەرۆشە بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ بە درێسی یانەكەوە ببینێت.

ڕۆناڵدۆ تا ئێستا پەیوەندی بە كەمپی مەشق و ڕاهێنانی یانەی مانچستەرەوە نەكردووە و ڕاگەیاندنەكان دەڵێن دەیەوێت لە یانەكە بڕوات.

تین هاگ ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بەلایەوە گرنگە ڕۆناڵدۆ زوو بگەڕێتەوە ڕیزەكانی مانچستەر یونایتد بۆ ئەوەی بە باشی لەگەڵ هاوڕێكانیدا بیانگونجێنێت.

وتیشی: بە پەرۆشم بە بینینی ڕۆناڵدۆ بە درێسی مانچستەریونایتدەوە.

هاگ باسی لەوە كرد كە ئەو دەیەوێت یاریزانەكان وەك یەك تیم یاریی بكەن و هیچیان بیر لەكاری تایبەت و جیاواز نەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share