(ڤیدیۆ) تۆتنهام لە سێیەم هەفتەدا سێ خاڵی لە وڵڤەرهامپتن داماڵی

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز، لە یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی سێیەمی وەرزی نوێ (2022/2023)ی بەرامبەر وڵڤەرهامپتن ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ شەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی تۆتنهام لە یاریگای “تۆتنهام ستادیەم” میوانداریی وڵڤەرهامپتنی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “سپێرز” لە خولەکی 64 لەلایەن هاری کەینەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، “کەڵەشێرە ڕوومییەکانی لەندەن” سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا، بە حەوت خاڵەوە و بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا جێگیر بوون.

بابەتی پێشتر

سوارێز بۆ نونێز: لە گەمژەییەکانی منەوە وانەیەک فێربە

بابەتی دواتر

مەرزی كێلێ بە نێودەوڵەتی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share