ڤێرنەر هەڵوێستی لەبارەی چێڵسی و بۆندی لوکاکو ئاشکراکرد

هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی، تیمۆ ڤێرنەر پێیوایە گواستنەوەی ڕۆمێلو لوکاکو سوود بە یانەکە دەگەیەنێت و هیچ مەترسییەک لەسەر پێگەی ئەو دروست ناکات.

هێرشبەرە ئەڵمانییەکەی بلوزی لەندەن بە دەیلی میرەری ڕاگەیاندووە، ” لوکاکو یەکێکە لە سێ باشترین هێرشبەرەکەی جیهان، ئاستی ناوازە و جیهانییە و بۆ هەر یانەیەک یاریبکات سوودیان پێدەگەیەنێت، من خۆشحاڵم، چوبکە لە لایپزیک فێربووم لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورەدا یاریبکەم”.

هەروەها دەڵێت، ” کە بەتەنها هێرشدەبەیت دوو تاوەکو سێ بەرگریکار سەرنج دەخەنە سەرت، لوکاکو دەبێطە چەکێکی بەهێز بۆ تۆپە درێژ و بەرزەکان، دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات و ئێمەش بەخێرایی دەرچوون ڕووەو گۆڵی یانە ڕکابەرەکان دەکەین”.

لوکاکو لە ماوەی دوو وەرزی یاریکردنی لە ئینتەر میلان توانی 68 گۆڵ تۆماربکات، تێچووی گواستنەوەی بۆ چێڵسی 97 ملیۆن پاوەندە، گواستنەوەشی دوای ئەوەدێت کە لە چێڵسی پشت بەتواناکانی نەبەستراو و حەوت ساڵ لەمەوبەر لەو یانەیەوە بۆ سەلماندنی تواناکانی ڕوویکردە یانەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

ناساندنی مێسی پەیامێک بوو بۆ ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدینیۆ بۆ مێسی و ڕامۆس: بۆنی پاڵەوان دەکەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڕوما دەیەوێت لە پاریس بڕوات

بەهۆی یارینەكردنی بەشێوەیەكی سەرەكی، دۆناروما-ی گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەیەوێت ڕیزەكانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت. لە هاوینی ئەمساڵ، دۆناروما بەهۆی كۆتاییهاتنی…
Total
0
Share