پاریس لە کێشەی مباپێ و پاریسەوە بۆ کێشەی بەڕێوەبەران

دوو بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان، لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 بە ئاراستەی جیاواز کاریان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، واژۆکردنی گرێبەستی کارلۆس سۆلێر لە یانەی ڤالێنسیا-وە کەلێنێکی گەورەی لە نێوان لویس کامپۆس و ئانتێرۆ هێنریکی بەڕێوەبەرانی یانە زەبەلاحەکەی پاریسدا دەرخستووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەیانیی ڕۆژی سێشەممە کامپۆس گەیشتووەتە ڤالێنسیا و گرێبەستێکی بەبڕی (18) ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی سۆلێر پێشکەش کردووە، لە هەمان ڕۆژدا هێنریکی گەیشتووەتە پاریس و گرێبەستێکی بە شێوازی خواستن پێشکەش کردووە، لە کۆتاییشدا گرێبەستەکەی کامپۆس واژۆ کراوە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەریەکە لە بەڕێوەبەرەکان ئەرکێکیان پێدراوە، کامپۆس بۆ گفتوگۆی یاریزانان و هێنریکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ یانەکان، بەڵام هەندێک جار چوونەتە ناو سنووری یەکدییەوە و کێبڕکێیەکی توند لە نێوانیاندا دروست بووە.

لیکیپ نووسیویەتی، جەنگی نێوان دوو بەڕێوەبەرەکە بووەتە هۆی شکستهێنان لە فرۆشتنی چەندین یاریزان لە نێوانیاندا کیلۆر ناڤاس، هەروەها کڕینی میلان سکرینیار لە ئینتەر میلان.

بابەتی پێشتر

(8 بە سفر) بەرشلۆنەی لە شکستهێنان ڕزگار کرد

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەنووسێكی سزادراوی بادینان مانگرتنەكەی شكاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن دڵنیایە لە کڕینی هالاند

یانەی بایرن میونشن یەکێکی دیکەیە لە یانە خوازیارەکانی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و دڵنیان ساڵی…
Total
0
Share