نەیماڕ ئاوت کرا

بەشێوەیەکی فەرمیی نەیماڕ داسێلبڤا، ئەستێرەی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی و هەڵبژاردەی سامبا لە لیستی کۆتایی یاریزانانی بانگهێشتکراو بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل دوورخرایەوە.

بە بڕیاری کارلۆ ئەنچلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل نەیماڕ-ی ئەستێرەی سامبا بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکرا.

سەرەڕای هەوڵەکانی نەیماڕ بۆ بانگهێشتکردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی سامبا، بەڵام جارێکی دیکە ئەنچلۆتی ئەو هەوڵانەی ئەستێرەکەی سامبا و سانتۆس-ی بەڕازیلی ڕەتکردەوە.

پێشتریش، چەندینجار کارلۆ ئەنچلۆتی هۆشداریی بە نەیماڕ دابوو کە دەبێت ئاستیی ڕاستەقینەخۆی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی چانسی بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ بەشدارییکردن لە مۆندیالی ٢٠٢٦ هەبێت، بەڵام بەهۆی ئاست و زۆری پێکانەکانییەوە نەیتوانی بڕیار و بۆچوونی ئەنچلۆتی لە دوورخستنەوەی بگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌باره‌ی به‌یله‌وه‌ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێزی ئاڕاسته‌ی ڕیاڵ مه‌درید کرد

ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات. شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی تۆتنهام…
Total
0
Share