یاری و هەڵبژاردن بەیەکەوە؟! لالیگا داواکارییەکی یانەی بەرشلۆنە ڕەتدەکاتەوە

لالیگا داوایەکی یانەی بەرشلۆنە بۆ دواخستنی ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 20 ڕەتدەکاتەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بە فەرمی داوای لە ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا کردووە، کات و وادەی ڕوبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ یانەی ئیڵچی لە هەفتەی 20 ی خولی ئیسپانیا بۆ کاتێکی دیکە بگۆڕێت.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یاری هەفتەی 20ی لالیگا بۆ یانەی بەرشلۆنە بڕیارە لە 24ی مانگی کانونی دووەم لە یاریگای مانویل مارتینێز ڤالێرۆ بەرانبەر ئیڵچی ئەنجامبدرێت، ئەم بەروارەش هاوکاتە لەگەڵ پڕۆسەی دەنگدانەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە.

سەرەڕای ئەو پڕۆتۆکۆلانەی حکومەتی کەتەلۆنیا جێبەجێیدەکات، لەو ڕۆژەدا ئەندامانی یانە لە یاریگای کامپ نو کۆدەبنەوە و بەشداری پڕۆسەکە دەکەن، بەو هۆیەوە قەرەباڵغی دروستدەبێت.

هەرچەندە یاری نێوان بارسا و ئیڵچی لە یاریگایەکی دیکە ئەنجامدەدرێت، بەڵام کاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی یاریزانان و کاروبارە کارگێڕییەکان دەبێت، لەلایەک یاریزانان بیر لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەکەنەوە و ناچارن یاریبکەن، لەلایەکی دیکە ئیدارەی کاتیی یانە لە یەک کاتدا سەرپەرشتی ڕوبەڕوبوونەوەکە و دەنگدانەکان دەکات.

کارلیس توسکێس و هاوەڵانی پێشنیازیان کردووە، ڕوبەڕوبوونەوەی ئیڵچی بۆ 23 یاخود 25ی هەمان مانگ، واتا لە شەممە یان دووشەممە سەرلەئێوارە ئەنجامبدرێت نەک ڕۆژی شەممە، بەڵام لالیگا بەهەموو شێوەیەک داواکارییەکەی ڕەتکردووەتەوە و ئامادەنەبووە گۆڕانکاری لە خشتەی یارییەکاندا بکات.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

جێگرەوەی ڕامۆسە؟ ڕیاڵ مەدرید جگە لە ئالابا گرنگی بە بەرگریکارێکی ئیسپانی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانێلۆ: ڤیاڕیاڵ سزایداین

دوای شکستی یانەی یوڤانتۆس لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەرگریکاری بەرازیلی یانەی یوڤانتۆس، دانێلۆ داوای لێبوردنی لە هاندەرانی…
Total
0
Share