تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا گرفتی كارەبای بۆ كەركوك دروستكردووە

كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی باكووری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، حەوت تاوەری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بە بۆمبی چێندراو‌ ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌‌وه، كاره‌بای به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی باشووری پارێزگای كه‌ركوك پچڕاوه‌.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای ناوچه‌ی باكووری كه‌ركوك ئاماژەی بەوەكردووە، به ‌ئامانجگرتن و ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌لایه‌ن چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كانه‌وه‌ ڕووی له‌زیادبوون كردووه‌، به‌تایبه‌ت هێڵه‌كانی ناوچه‌ی باكوور، كه‌ به‌ستراوه‌ به‌ سیستمێكی نیشتمانییه‌وه‌.

لەو چێوەیەدا “هێڵی گواستنه‌وه‌ی كه‌ركوك – بێجی 400 كه‌ی ڤی، له ‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه ‌ڕوبه‌ڕووی كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه‌ بووه‌ته‌وه‌، بەو هۆیەوە حەوت تاوه‌ر لەكاركەوتوون، زیانێكی زۆریش به‌ كاره‌بای ناوچه‌كانی ڕیاز كەوتووە‌.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، وه‌زاره‌تی كارەبا پلانی داناوه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی پێنج تاوه‌ری كاره‌با له‌ ناوچه‌ی شه‌رگات، كه‌ له‌سه‌ر هه‌مان هێڵی – بێجی 400 كه‌ی ڤیه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌خرێته‌وه‌ كار.

لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 25 تاوەری كارەبا لە پارێزگاكانی كەركوك، موسڵ و سەڵاحەدین تەقێنراونەتەوە، بەرپرسانی عێراق داعش بە بەئامانجگرتنی ئەو تاوەرانە تۆمەتبار دەكەن.

هێرشی سەر تاوەرەكانی كارەبا لەكاتێكدایە، ئێرانیش بڕیاریداوە چیتر وزەی كارەبا بۆ عێراق نەنێرێت و پێداویستییە ناوخۆییەكانی پێپڕبكاتەوە.

بەپێی دوایین داتاكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوو 160 تاوەری كارەبا لە چەند پارێزگایەك تەقێندراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: لە دوێنێوە هیچ یاساشكێنی و قاچاخچێتییەك نەكراوە

بابەتی دواتر

ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی باڵا دەستیپێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ نرخی بەنزینی هەرزان دەبێت. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە…
Total
0
Share