ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی باڵا دەستیپێکردووە

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێکردووە و پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بە پلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکات.

د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێکردووە.

باسی لەوەشكردووە، “پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە (1/9) بەدواوە بەپێی ساڵنامەی زانکۆیی زانکۆکان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەستپێدەکات”.

قسەكانی وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە كاتێكدایە، ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێم و عێراق ڕووی لە زیادبوون كردووە، هەر بەهۆی پەتاكەشەوە خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا زیاتر بە ئۆنلاین دەخوێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share