یانەی بەرشلۆنە کۆتا هەوڵی خۆی دەدات بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەی لیۆ مێسی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان.
بەرشلۆنە سکاڵایەکی لەبەردەم کۆمسیۆنی وەرزشیی ئەوروپا تۆمارکردووە، دەیانەوێت ڕێگری لە گواستنەوەی لیۆ مێسی بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی دەیلی میرەر، یانەی بەرشلۆنە بەهۆی بەرزی ڕێژەی موچەی یاریزانانەوە نەیتوانیوە بۆندی لیۆ نوێبکاتەوە، بەهۆی کۆتاییهاتنی گرێبەستی یاریزانەکەوە، دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەی پاریس سان جێرمان بکات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەفسانە 34 ساڵەکە روو لە پاریس دەکات.
لەبەرامبەر جموجۆڵی یانە فەرەنسییەکەدا، خوان برانکۆ، پارێزەری یانەی بەرشلۆنە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی پاریس سکاڵای تۆمارکردووە، داوایکردووە گواستنەوەی لیۆ بۆ پاریس ئەنجامنەدرێت.
پاساوی کەتەلۆنییەکان ئەوەیە، کە یانەی بەرشلۆنە بەڕێژەی لەسەدا 54 جیاوازیی داهات و خەرجییان هەیە، لە کاتێکدا ئەو جیاوازییە لە پاریس دوای کڕینی ڕامۆس و دۆناروما و چەندین یاریزانی دیکە، گەیشتووەتە لەسەدا 99 و زۆر زیاترە لە جیاوازییەکانی بارسا.