کێشەیەکی دیکە بۆ بەرشلۆنە دروستبووە

سەبارەت بە تۆمارکردنی گرێبەستی نوێی گاڤی، دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا گورزێکی ئازاربەخشی لە بەرشەلۆنە دا.

بەبڕیاری دادگای بازرگانی، بەرشلۆنە لە زستانی 2023 گرێبەستی گاڤی بە فەرمی تۆمارکردبوو، بەڵام ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دووشەممەی ڕابردوو دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا بەپێی یاسا تۆمارکردنی گرێبەستەکەی ڕەتکردووەتەوە.

لەم بڕیارەشدا ڕایەڵەی یانەکانی “لالیگا” پاڵپشتیی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، بەم جۆرە ناونووسکردنی یاریزانەکە لە تیپی یەکەم هەڵدەوەشێتەوە و وەک یەکێک لە یاریزانەکانی تیپی لاوان ناونووسدەکرێت.

یانە کەتەلۆنییەکە ناچار دەبێت ئەم وەرزە گاڤی لە تیپی لاوان تۆماربکاتەوە، پاشان هەوڵبدات بۆ دووبارە تۆمارکردنەوەی لە پێکهاتەی یەکەم.

ئەگەر ئیدارەی بارسا تاوەکو  30ی حوزەیران سەرکەوتوو نەبێت، لە تۆمارکردنی گرێبەستە نوێیەکە یاریزانەکە نرخی دەبێتە بێبەرامبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد و سێ خاڵ له‌ لووتکه‌وه‌ دووره‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر هیلاس…
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا و کرواتیا گەیشتنە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز

تیمەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کرواتیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز مسۆگەرکردووە، لەچاوەڕوانی دوو جەمسەری دیکەدان. تیمی ئەڵمانیا…
Total
0
Share