بەهۆی گواردیۆلاوە سیتی پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندەکان دەستپێدەکات

دوای گواردیۆلا، مانچستەر سیتی بۆندی ستێرلینگ نوێدەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی یانەی مانچستەر سیتی ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی بۆندی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی دەکات.

نوێکردنەوەی بۆندی پیپ گواردیۆلا تاوەکو هاوینی 2023 کاریگەری ئەرێنی لەناوخۆی یانەی مانچستەر سیتی دروستکردووە، یاریزانە زەنگۆڵەدارەکان لەدوای ئەم هەنگاوە ئامادەییان نیشانداوە بۆندەکانیان نوێبکەنەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە نەزانراوە نوێکردنەوەی بۆندی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە چ پاڵپێوەنەرێکی لەپشتبووە، زۆرینەی شارەزایان جەختدەکەنەوە، بەڵێنی کڕینی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتینی پێدراوە و ئەویش لە بەرانبەردا نیەتپاکی نیشانی سەرۆکایەتی یانەکەیداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، هەریەک لە کیڤن دی برۆین و ڕەحیم ستێرلینگ کە داهاتووی خۆیان بە گواردیۆلاوە گرێداوە، لە ئێستادا ئامادەن بۆندەکانیان بۆ دوو وەرزی دیکە نوێبکەنەوە.

هەنگاوی یەکەم لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕەحیم ستێرلینگەوە دەستپێدەکات، کە حاڵی حازر هەفتانە بڕی 300 هەزار پاوەند موچەی بۆ تەرخانکراوە، بۆندی نوێ لەم بڕە زیاتری پێدەبەخشێت و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لەگەڵ دی برۆین بە موچەی هەفتانەی 350 هەزار پاوەند هاوتابکرێتەوە، هەروەها چەندین ئیمتیازاتی دیکەی پێبدرێت.

ستێرلینگ لە هاوینی 2015 بەبڕی 49 ملیۆن پاوەند لە یانەی لیڤەرپوڵەوە پەیوەندی بە بلو سکایەوە کرد، لە وەرزی یەکەم 10 گۆڵی تۆمارکرد و دواتر بە سەرپەرشتی گواردیۆلا بووە یەکێک لە گۆڵکارە ناوازەکانی پریمەرلیگ و وەرز لەدوای وەرز 23،25 و 31 گۆڵی تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

کرێکارێک لەکاتی کارکردندا بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا دەمامکی بەستووە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: بیابانی گەورەی ئەفریقا 1.8 ملیار درەختی تیایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share