لێدوانی چاڤی پێش یارییەكەی بایرن میونشن

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بایرن میونشن جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان متمانەیان بەخۆیان هەیە بردنەوە بەدەستبهێنن و هیوای خواست یاریزانەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن.

وتیشی: یارییەكە وەك ئەوانی ڕابردوو نییە و ئێستا ئێمە متمانەمان بەخۆمانەو یانەیەكی بەهێزی ئەوروپاین.

باسیشی لەوە كرد كە ئەمە دەبێتە باشترین تاقیكردنەوە بۆ تیپەكە تا بزانین گەیشتۆتە چ قۆناغێك.

بەشێك لە قسەكانی چاڤی

/ پێویستە هەموو یارییەك بە ئاستێكی بەرزەوە دەربكەوین، بایرن بۆ ئێمە گرنگە و وەرزی ڕابردوو خراپ بوین

/ پێویستە ڕابردوو لەبیر بكەین و بەرامبەر بایرن لوتكەی ئاستی خۆمان پێشكەش بكەین

/ بایرن یاریزانی باشی هەیە و بە باشی فشار دەكاتە سەر تیپی بەرامبەر

/ عەقڵییەتی تیپەكە گۆڕاوە یاریزانەكان دەزانن بۆ بەرشلۆنە یاریی دەكەن و دەزانن گرنگی بەرشەلۆنە چییە

/ گرێبەستە نوێیەكان سودی زۆر هەبووە بۆمان

بابەتی پێشتر

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەورەترین کەمبوونەوە لە یەدەگی نەوتدا ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

بلینکن: وەڵامی ئێران بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دڵخۆشکەر نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share