ئاگرەكەی کالیفۆرنیا دووەم گەورەترین ئاگرە لە مێژووی ویلایەتەکەدا

ئەو ئاگرەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا كەوتووەتەوە، تا ئێستا 187 هەزار هێكتار زەوی سووتاندووە و بەوەش بووە بە دووەم گەورەترین ئاگر لە مێژووی ویلایەتەکەدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرێتیی دارستانەکان و پاراستنیان لە ئاگر لە کالیفۆرنیا، ئاگرەكە كە ناوی ”دیکسی”ی لێنراوە، ماوەی سێ هەفتەیە بەردەوامە و هێشتا کاریگەری لەسەر باکووری خۆرئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا هەیە و نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

دامەزراوەكە دەڵێت، “دیكسی دووەم گەورەترین ئاگرە لە مێژووی کالیفۆرنیادا و تا ئێستا 187 هەزار هێكتار زەوی لە ناوچەکە بەتەواوی سووتاون. ناوچەی مێژوویی گرینڤیڵ کە دانیشتووانەكەی ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار کەسن بووەتە خۆڵەمێش و ژمارەیەکی زۆر بینا سووتاون.

ناوەندی ئاگری نێوان دامەزراوە نیشتمانییەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 37 هەزار ئاگر لەسەرانسەری ئەمریكا-دا کەوتوونەتەوە و بەهۆیانەوە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم زەوی سووتاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: بژاردەیەکی بەردەم ترەمپ ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان و کورتخایەنە بۆسەر ئـ.ـێران

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ژووری ئۆپراسیۆنەکاندا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ تاوتوێکردنی بژاردە بەردەستەکانی لەم دۆخەدا،…
Total
0
Share