ئەمڕۆ، یەکشەممە چەندین یاری گرنگ ئەنجامدەدرێن

ئەمڕۆ، یەکشەممە چالاکییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی فەرەنسا بەردەوامییان دەبێت، چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی ئامادەکاریی دیکەش ئەنجامدەدرێن.

لە خولی فەرەنسا “لیگا 1″، یانەکانی لیلی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو، ستاد ڕینس، بۆردۆ، مارسیلیا و مۆنتیپیلێ یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەکانی وەرز ئەنجامدەدەن.

لەچوارچێوەی یارییە ئامادەکارییەکانیشدا، یانەی تۆتنهام ڕوبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە، لیڤەرپوڵ بەرامبەر بلباو یاریدەکات.

یاری لوتکە لە وۆرزێرس ستادیەم” لە نەمسا لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و میلان ئەنجامدەدرێت.

لە ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە ڕوبەڕووبوونەوەی جامی خوان گامپەر ئەنجامدەدات، تیایدا یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی میوانداری کراوە.

 

خولی فەرەنسا (هەفتەی 1)

ستاد ڕینس – لانس (2:00)

بۆردۆ – کلێرمۆن (4:00)

نیس – ستاد ڕیمس

ستراسبۆرگ – ئینجێر

میتز – لیل (6:00)

مۆنتیپیلێ – مارسیلیا (9:45)

 

جامی خوان گامپەر

بەرشلۆنە – یوڤانتۆس (10:30)

 

یارییە ئامادەکارییەکان

تۆتنهام – ئارسیناڵ (4:00)

لیڤەرپوڵ – ئەتلەتیک بلباو (6:00)

ڕیاڵ مەدرید – میلان (7:30)

بابەتی پێشتر

حزبەکانی ڕۆژهەڵات هۆشداری دەدەن لە هەڵگیرسانی شەڕی کورد و تورک لە نەغەدە

بابەتی دواتر

هاری کەین لە لەندەنە و مان سیتی و تۆتنهامی هەڵواسیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share