(ڤیدیۆ) ڕیاڵ چانسی گرتنەوەی لوتکەی لەدەستدا و لەگەڵ بارسا هاوتا بووەوە

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 35ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوی ئیشبیلیە بووەوە و یاری نێوانیان بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری ئیشبیلیەی چوارەمی ڕیزبەندی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە بە ئەنجامی (2-2) کۆتاییهات.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی زینەدین زێدان باڵادەستبوون و توانیان چەندین هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنن، لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵ، بەپێچەوانەوە ئەندولسییەکان توانیان لە خولەکی 22 لە ڕێگەی فێرناندینۆوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی لۆس بلانکۆس فشاریان لەسەر گۆڵی یاسین بونۆ دروستکرد، لە خولەکی 67 مارکۆ ئاسینسیۆ گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 78 بە لێدانی سزا ئیڤان ڕاکیتیچ پێشەنگی بەخشییەوە بە ئیشبیلیە، لە کۆتا ساتەکاندا (خولەکی 94) ئیدین هازارد گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی بۆ ڕیاڵ تۆمارکرد و  یارییەکەش بە ئەنجامی (2-2) کۆتاییهات.

https://streamable.com/qr4zpj

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید چانسی گرتنەوەی لوتکەی لالیگای لەدەستدا و بە 75 خاڵەوە بە هاوبەشی لەگەڵ بەرشلۆنە لە پلەی دووەمدا جێگیربوو، لەبەرامبەردا ئیشبیلیە بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ لە پلەی چوارەمدا پێگەیەکی مسۆگەرکرد.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان یاری لوتکەی لە یوڤی بردەوە و گەڕایەوە پلەی سێیەم

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ 3-1 وێست برۆمیچ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share