مێسی دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بانگەشەی ئەوەدەکات، دوای بوونی چاڤی هێرناندێز بەڕاهێنەری بەرشلۆنە، لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

لیۆ لە دوایین چاوپێکەوتندا دەڵێت، “لەگەڵ خێزانەکەم بڕیاری یەکلاکەرەوەمانداوە، دەگەڕێینەوە بۆ بەرشلۆنە، حەزدەکەم لەو یانەیە کاربکەم کە تیایدا گەورەبووم، ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات هەر دەگەڕێینەوە لە بەرشلۆنە ژیان دەگوزەرێنین”.

ڕۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، دوای گەڕانەوەی چاڤی هێرناندێزی هاوڕێی لیۆ مێسی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، پوڵگا گوڕوتینی گەڕانەوەی بەهێزتربووە، بەدڵنیاییەوە ساڵی 2023 دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی لە پاریس سان جێرمان دەگەڕێتەوە بۆ بارسا، بەڵام ئەوکات تەمەنی دەگاتە 36 ساڵ.

مارکا سێ هۆکاری دیاریکردووە، بەهۆیەوە جەخت لە دروستی زانیارییەکانی دەکاتەوە.

  1. مێسی نەیدەویست لە بەرشلۆنە بڕوات، مووچەکەی لەسەدا 50 کەمکردەوە و ئامادەبوو بێبەرامبەریش یاریبکات.
  2. لە پاریس بەختەوەر نییە، لە خولی فەرەنساش گۆڵی تۆمارنەکردووە و ناتوانێت خۆی بگونجێنێت، بەردەوام دەگەڕێتەوە و بەشداریی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان دەکات، وەک ئەوەی لە فەرەنسا بێزاربێت.
  3. گەڕانەوەی چاڤی و وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری ئەو یانەیە، کە یەکێکە لە هاوڕێ نزیکەکانی.
بابەتی پێشتر

پۆگبا جارێکی دیکە یاری بۆ یونایتد دەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس بۆندی یاریزانێکی هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share