هاری کەین لە لەندەنە و مان سیتی و تۆتنهامی هەڵواسیوە

ئەستێرەی ئینگلتەرا و یانەی تۆتنهام، هاری کەین دوای پشوویەکی دوورودرێژ گەڕاوەتەوە بۆ لەندەن.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هاری کەین و خێزانەکەی، دوێنێ شەممە کۆتاییان بە پشووی هاوینە هێناوە و لە دوورگەکانی باهاماسەوە گەڕاونەتەوە بۆ شاری لەندەن، بەڵام بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی (ئێن ئێچ ئێس)ەوە، یاریزانەکە و خێزانەکەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ خراونەتە کەرەنتینەوە.

لەو ماوەیەدا “شێرەکەی ئینگلتەرا” مەشقە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرز لەدەستدەدات، گەڕانەوەی دەکەوێتە شەممەی داهاتوو لە کاتێکدا یەکشەممە پێکهاتەی نونۆ سانتۆ بەرامبەر مانچستەر سیتی یاریدەکات، بە دڵنیاییەوە کەین لەو یارییەدا بەشداری ناکات.

سەرچاوەکە نوسیویەتی، داهاتووی کەین ناڕوونە، یاریزانەکە ویستی لەسەر مانچستەر سیتییە و دانیێل لیڤی سەرۆکی تۆتنهام ئامادەنەبووە سازش لەسەر نرخی گواستنەوەی بکات، بۆیە بەڕێوەبەرانی سیتی نەیانتوانیوە بە کەمتر لە 160 ملیۆن پاوەند بۆندەکەی واژووبکەن.

لە ئێستادا یاریزانەکە ئامادەی سەرەتای وەرز نییە، تۆتنهام چاوەڕوانی جوڵەی سیتییە و سیتی چاوەڕوانی کەمکردنەوەی نرخی هێرشبەرەکەیە، هەموو جەمسەرەکان بە هەڵواسراوی لە بازاڕی گواستنەوەکاندا ماون و چاوەڕوانی جوڵەیەکی یاریزانەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ، یەکشەممە چەندین یاری گرنگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

کۆمپیوتەرێکی زیرەک براوەی لالیگای 2021-2022 دیاریدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share