بەرشلۆنە جێگرەوەی بوسکێتسی دابینکرد

یانەی بەرشلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستی ڕوبن نێڤێسی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن.

ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، لویس میگیلسانز، ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنی سەرەتاییان لەگەڵ یانەی وڵڤەرهامپتن کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی ڕوبن نێڤێسی پۆرتوگالی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە گرێبەستەکە بێبەرامبەرە بەوپێیەی یاریزانی ناوبراو بۆندەکەی لە ئینگلتەرا کۆتاییدێت، لە بەرامبەردا ئیدارەی “وڵڤەر” خواستیان لەسەر چەند یاریزانێکی بارسا نیشانداوە لە نموونەی دێست و باڵدی و ئانسو فاتی.

نێڤێس لە پێگەکانی ناوەندی بەرگری و سەنتەر توانای یاریکردنی هەیە، تەمەنی 26 ساڵە و نرخی گواستنەوەی (40) ملیۆن یورۆیە، لەم وەرزەدا بە 39 یاری، شەش گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

نێڤێس لە پێگەی سێرجیۆ بوسکێتس دەستبەکاردەبێت و وەرزی داهاتوو پێکهاتەی بارسا بەم جۆرە دەبێت:

پێکهاتەی وەرزی داهاتووی بەرشلۆنە بەپێی زانیارییەکانی لویس میگیلسانز
بابەتی پێشتر

دادگا بەرۆکی یوڤێ بەرنادات و سزایەکی دیکە بەڕێوەیە

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی گەڕایەوە لای ڕۆناڵدۆ

یانەى چێڵسی ئامادەیی تێدایە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئیمزابکات و لە گواستنەوەى زستانەدا گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە. پیشتر و…
Total
0
Share