لە نێجیریا لەماوەی چوار مانگدا بەهۆی مەلاریاوە 121 منداڵ مردوون، سەرجەمیان تەمەنیان لەخوار پێنج ساڵەوەیە و دەیان هەزاریش توشبوون.
عەباس یا، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی دوتسە لە ناوچەی دوتسە بە میدیا ناوخۆییەكانی نێجیریای ڕاگەیاندووە، “لەنێوان مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ مانگی ئەیلول، 15 هەزار و 754 كەس تووشی مەلاریا بوون، لەو ڕێژەیەش 8 هەزار و 102 كەسیان منداڵ”.
ئەو پزیشكە نێجیرییە ئەوەشی خستوەتەڕوو، 121 مندال كە تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵەوەیە لەو ماوەدا بەهۆی مەلاریاوە مردوون.
بەرپرسانی نێجیریا هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی توشبوون و مردن بە مەلاریا دەگەڕێننەوە بۆ هەڵمی ئەو ئاوانەی كۆدەبنەوە لە ئەنجامی باران بارین لەو وڵاتە.
بەگویرەی ئامارێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ساڵی 2018دا لە جیهان 228 ملیۆن كەس تووشی مەلاریا بوون و لەو ڕێژەیەش 405 هەزاریان مردوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، 94%ی حاڵەتەكانی مردن لە ئەفریقا تۆمار كراون لەو ڕێژەیەش 24%ی تەنها لە نێجیریا بوون.