ناسا: ئەمڕۆ جیهان ڕوداوێکی مێژوویی دەبینێت

كەشتییەكی ئاسمانی فۆتۆ: Google

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەم، جیهان بینەری ڕوداوێکی مێژوویی دەبێت، ئەویش نیشتنەوەی کەشتییەکی ئاسمانیی (ناسا)یە، لەسەر ڕووی هەسارۆچکەی “بێنو”.

کەشتیی ئاسمانی “OSIRIS-R” لە ساڵی 2016ـەوە بەڕێکەوتووە بەرەو هەسارۆچکەی بێنو، ڕوداوێک، کە ئەوکات گەردوونناسان بە یەکێک لە سەرەکیترین هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر هەسارەی زەوی لێیان دەڕوانی.

کۆتا مانگی ساڵی 2018، کەشتییە ئاسمانییەکە گەیشتە ناوچەی هەسارۆچکەکە، لەوکاتیشەوە تا ئێستا، ناسا چاوەڕوانی گەیشتنی کەشتییەکەیە بە سەر ڕووی هەسارۆچکەکە.

بە گەیشتنی بە شوێنی مەبەست، “OSIRIS-R” نموونە لە خۆڵ و بەردەکانی سەر ڕووی بێنو کۆدەکاتەوە، پاشان دەیانخاتە موشەکێکەوە و ڕەوانەی زەوی دەکات. چاوەڕوان دەکرێت گەر پرۆسەکە سەربگرێت، ئەوا موشەکەکە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2023ـدا بگاتە زەوی.

 

بابەتی پێشتر

هاشمی، قوربانییەك 100 ڕۆژ لە چاوەڕوانیی دۆزینەوەی بكوژانی دا

بابەتی دواتر

نێجیریا.. 121 منداڵ لەماوەی چوار مانگدا بەهۆی مەلاریاوە مردوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share