شەمخانی جەخت لە بەهێزبوونی حەشدی شەعبی دەکاتەوە

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فاڵح فەیاز، یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی، جەخت لە بەهێزیی حەشد دەکاتەوە لەم بارودۆخەدا.

عەلی شەمخانی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاندووە، “حەشدی شەعبی پێویستە لە تەنیشت هێزە ئەمنییەکانی دیکەدا خۆی بە بەهێزی بهێڵێتەوە، ئەوەش شتێکە لە بەرژەوەندیی عێراقییەکانە”.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، شەمخانی ئاشکرایکردووە، “هەڵبژاردن بۆ دۆخی عێراق گرنگە و ناوەندێکی گرنگی خۆبەیانکردنی خەڵکی عێراقە بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان”.

بەرپرسەكەی ئێران داوای هەماهەنگیی زیاتری نێوان حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی کردووە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لە هەندێک ناوچە دروست دەبن.

لای خۆیەوە فاڵح فەیاز، فەرماندەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە، “عێراقییەکان دڵخۆشن کە پڕۆسەی گۆڕینی سەرۆکایەتیی ئێران بەسەرکەوتووی کۆتایهات و ئەوە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی عێراقیش دەبێت”.

فەیاز جەختیکردووەتەوە، بوونی حەشدی شەعبی بە بەهێزی وایکردووە ئێستا عێراق زیاتر بەرەو گەشە هەنگاوبنێت.

پێشتریش ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران، لەگەڵ فەیاز كۆببووەوە و بەهەمانشێوە جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوون و بەهێزیی حەشدی شەعبی لە عێراق كردبووەوە.

بابەتی پێشتر

دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرێکی یارسان لە سنوری سەرپیل زەهاو – گەرمیان

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بانگەشەی هەڵبژاردن بەپێی یاسا بەرکارەکان و بەرژەوەندیی گشتی بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای…
Total
0
Share