سوریا ڕەتیدەکاتەوە بەشار ئەسەد بۆ چارەسەر ڕەوانەی ڕوسیا کرابێت

باڵیۆزی سوریا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە بەشار ئەسەد و خێزانەکەی گواستراونەتەوە بۆ ڕوسیا بۆ چارەسەر، بەڵام ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستییەوە.

ڕیاز حەداد، باڵیۆزی سوریا لە روسیا ئەمڕۆ 13ی ئازار بە ئاژانسی تاسی ڕاگەیاندووە، “توشبوونی بەشار ئەسەد و خێزانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بشتڕاستکراوەتەوە و دوای ئەوە لە دیمەشق خۆیان کەرەنتینەکردووە و تەندروستیان باشە”.

بە پێی زانیارییەکانی حەداد، بەشار ئەسەد و خێزانی لە دیمەشق دەمێننەوە تا تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە، چونکە تەندروستیان باشە و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان دروست نەبووە.

هەفتەیەکە نوسینگەی سەرۆککۆماری سوریا ڕایگەیاندووە، “بەشار ئەسەد و ئەسمای خێزانی ئەنجامی پشکنینەکەیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچووە و خۆیان کەرەنتینە کردووە”.

پێشتریش دیمتری پسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا “کرملین” بێ ئاگای خۆی نیشاندابوو لەوەی حکومەتی سوریا داوای هاوکاریی تەندروستی کردبێت دوای توشبوونی بەشار ئەسەد و خێزانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حوسییەكان بە بەرپرسیار دەزانرێت لە هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی عەدەن

هاوپەیمانیی عەرەبی ئاشكرایكردووە، هێرشە “تیرۆریستییەكان”ی شاری عەدەن، لەلایەن حوسییەكانەوە ئەنجامدراون. توركی مالیكی، وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی ئەمڕۆ 31ی كانونی…
Total
0
Share