یەکێک لەو کەسانەی لە فڕۆکە ئەمریکییەکە کەوتە خوارەوە یاریزانێکی ئەفغانییە

بەرپرسانی ئەفغانی دووپاتیانکردەوە، کە یەک یاریزانی گەنج دوای ئەوەی هەوڵیداوە خۆی هەڵبواسێت بە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمریکیدا، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.

زەکی ئەنوەری 19 ساڵ یاریزانی یانەیەکی ئەفغانستان بووە و بڕیار بووە بۆ هەڵبژاردەکەی یاری بکات، بەڵام کاتێک چەکدارانی تاڵیبان گەڕانەوە کابول، هەوڵیدا بە فڕۆکەیەیەکی ئەمریکی وڵاتەکەی جێبهێڵێت و دوای کەوتنەڕێگای فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.

لە کاتی گەڕانەوەی چەکدارانی تاڵیباندا ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو هەزاران ئەفغانی هەوڵیاندا لەگەڵ ئەمریکییەکان خۆیان دەرباز بکەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە هەزار کەسیان بە فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا وڵاتیان جێهێشت.

ڕۆژێک دوای ئەو ڕووداوە، ڤیدیۆیەک بڵاوبوویەوە کە بەشێک لە گەنجانی ئەفغانستان هەوڵیانداوە لە دەرەوەی فڕۆکەی سی -17 خۆیان بگرن و وڵات بەجێبهێڵن، بەڵام دوای کەوتنەڕێگای فڕۆکەکە کەوتنە خوارەوە.

دەوترێت دوو لە ئەفغانییەکان زیاتر خۆیان ڕاگرتووە و تا بەرزبوونەوەی فڕۆکە سەربازییەکە هەر بەسەر باڵ و سەر تاییەی فڕۆکەکەوە ماونەتەوە و دواتر کەوتوونەتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە دەكەن بەهۆی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە. لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس…
زیاتر ببینە

فیدان: پێشبینیدەکەین قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەزە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەستپێبکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، بە پێشبینیی ئەوان، قۆناغی دووەمی رێککەوتنی غەزە لە هەفتەکانی یەکەمی ساڵی 2026، دەستپێدەکات. هاکان…
Total
0
Share