ناوی قاسم سولەیمانی لە نزیک تەقینەوەکەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە هیند دۆزراوەتەوە

پۆلیسی هیندستان دوو کەسی بە تۆمەتی تەقینەوەکەی نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە هیندستان دەستگیرکردووە و لە نامەیەکشدا ناوی قاسم سولەیمانی و زانا ئەتۆمییەکەی ئێران لە نزیک تەقینەوەکە دۆزراوەتەوە.

دوێنێ 29 ی کانوونی دووەم، تەقینەوەیەک باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە نیودەهلی پایتەختی هیندستان کردە ئامانج، دواتر گروپێکی نەناسراو بەناوی “سوپای هیندی” بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی دۆیچەڤێلەی ئەڵمانی، تەنها 50 مەتر لە دوری تەقینەوەکەوە پۆلیس نامەیەکی دۆزیوەتەوە کە ناوی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس و موحسین فەخریزادە، زانا ئەتۆمییەکەی ئێرانی لەسەر بووە.

لە نامەکەدا ئەوە هاتووە کە “ئەم تەقینەوەیە تەنها هەوڵێکی سادەیە بۆ کارێکی گەورە و لە ئایندەدا ئیسرائیلییەکان دەکرێنە ئامانج”.

ڕوداوی تەقینەوەکەی نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە هیندستان، ڕەنگە شەڕی ئیسرائیل و ئێران بخاتە قۆناغێکی دیکەوە، چونکە میدیا ئیسرائیلییەکان پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران ڕادەکێشن و ئەوەیان بیرهێناوەتەوە کە ئێران پێشتریش لە هیندستان و جۆرجیا لە ساڵی 2012 دا هێرشیکردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل.

لەم سەروبەندەدا میدیا جیهانییەکان باس لە فڕینی فڕۆکەی ئێف 35 ی ئیسرائیلی دەکەن بەسەر ئاسمانی تاراندا و هەروەها لە تاران زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیداوە.

بەهۆی نا سەقامگیری ئەمنی ئاسمانی تارانەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 30 ی کانوونی دووەم، فڕۆکەیەکی تورکی بەناچاری لە تاران نیشتەوە و نەیتوانی گەشتەکەی بەردەوام بکات.

بابەتی پێشتر

هیندستان هەوڵی قەدەغەكردنی بتكۆین و چەند دراوێكی دیكەی ئەلیكترۆنی دەدات

بابەتی دواتر

لایپزیچ 1-0 بایەرلیڤەرکوزن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share