دۆسیەی خاشقچی… پەیامنێرانی بێسنوور ڕەخنە لە زاڵبوونی سیاسی بەسەر دادگای تورکیا دەگرێت

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور سەرکۆنەی زاڵبوون و کاریگەریی سیاسی بەسەر سیستمی دادوەریی تورکیادا دەگرێت، ئەمە لەکاتێکدایە  دانیشتنێکی نوێی دادگای بەشێوەی نائامادەیی “غیاب”ی بۆ 26 تۆمەتباری سعودی کە لە دۆسییەی کوشتنی خاشقچی تێوەگلاون بەڕێوەچوو.

ڕێکخراوەکە داوا لە دەسەڵاتی تورکیا دەکات ڕێکاری بەپەلە بگرێتەبەر بەرامبەر ئەوانەی لەو دۆسیەیە تێوەگلاون.

لە دانیشتنی پێنجەمی ئەو دادگاییەدا سەبارەت بەو دۆسیەیە، هیچ یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئامادە نەبوون و دادگاییەکە بەبێ ئامادەیی تۆمەتبارەکان بەڕێوەچوو.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ یەکێک لەو 26 تۆمەتبارە کە سەرجەمیان سعودیین لە دادگاییەکەدا هیچ نوێنەر و پارێزەرێکیشیان ئامادەنەبوون.

لە دانیشتنەکەدا ڕاپۆرتی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا کە لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە ئامادەکرابوو لەلایەن خەدیجە جەنگیز هاوژینی خاشقچییەوە داواکرابوو وەک بەڵگە بەکاربهێنرێت لەلایەن دادگاکەوە ڕەتکرایەوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، “لە سەرجەم دانیشتنەکاندا کە ڕاپۆرتەکە دەخرێتەڕوو دادگا بەبەڵگەی ئەوەی ڕاپۆرتەکە هیچی بۆ زانیارییەکان لەسەر دۆسییەکە زیادنەکردووە ڕەتدەکاتەوە”.

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور رایگەیاندووە، “دادگای تورکیا ناتوانێت لەو دۆسیەیەدا بەشێوەیەکی بێلایەنانە و بەبێ کاریگەریی سیاسی بڕیاربدات و دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە و زانیاری.. ئیسرائیل بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانی خاپووركرد

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانیان خاپووركرد. گوندەكە ناوی “عەراقیب”ـە، بەشێك لە دانیشتووان خێمەیان هەڵداوە…
Total
0
Share