هۆشداری دەدرێت لە دزینی داتای عێراقییەكان

ناوەندی دیجیتاڵ میدیای عێراقی هۆشداری دەدات لە دزینی داتا و زانیارییەكانی عێراقییەكان تەنانەت دوای سڕینەوەشیان.

ناوەندەكە باس لە زانیارییە ئەلیكترۆنییەكانی دەزگا و دامەزراوەكانی میری دەكات و دەڵێت، چەندین كەس و لایەن دەتوانن داتا و زانیارییەكانی دامەزراوەكان بدزن و بەوەش زیان بە هاوڵاتییان و دامەزراوەكان بگەیەنن.

ڕوونیكردووەتەوە، ئامێرەكانی كۆمپیوتەر لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا زانیاریی گرنگ و هەستیار لەخۆدەگرن، زۆرجار بەهۆی نوێكردنەوەوە، زانیارییەكان دەسڕدرێنەوە و زانیاریی نوێ شوێنیان دەگرێتەوە، بەڵام كەسانێك هەن دەتوانن ئەو زانیارییانە بگەڕێننەوە و دەستیان بەسەردا بگرن.

بەپێی ناوەندەكە، ئەو كەس  یاخود لایەنانە دەتوانن زانیارییە لەناوبراوەكان لەسەر یادگە و سی دی و دی ڤی دی بهێننەوە و لەبەرژەوەندیی خۆیان بەكاریانبهێنن.

دەشڵێت، پاراستنی زانیارییەكان لە سێرڤەردا كە لە دەرەوەی وڵاتن، هەڵەیەكی دیكەیە و كەسانێك دەتوانن زانیارییەكان ببەن و بەمەبەستی بەكارهێنانیان لە ساختەكاریدا سوودیان لێوەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان: گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەر قەبارەی جەستەی مرۆڤ هەبووە

زانایانی بواری ئەنترۆپۆلۆجیا (مرۆڤناسی) باس لەوەدەکەن، قەبارەی ئێستای جەستەی مرۆڤ پەیوەندیدارە بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە یەک ملیۆن ساڵی…
Total
0
Share