مانگێكی دەستكردی نوێی چینی دەگاتە بۆشایی ئاسمان

چین مانگی دەستكردی Zhongxing-1Eی لە فڕۆكەخانەی (فاچانگ)ی بۆشایی ئاسمان ڕەوانە كرد.

تەلەفزیۆنی ناوەندیی چین ڕایگەیاند، مووشەكی Long March 7ی هەڵگری مانگی دەستكردی Zhongxing-1E كاتژمێر 21:18 بە كاتی ناوخۆیی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە.

مانگە دەستكردەكە گەیشتووەتە خولگەی دیاریكراو و ئیدارەی بۆشایی ئاسمان و زانستی چین ڕایگەیاند، نێردەكە دەكرێت بە سەركەوتوو ناوببرێت.

بەپێی ئیدارەكە مانگە دەستكردە نوێیەكە لە بنەڕەتدا بۆ پەخشی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ بەكاردەهێندرێت.

چین بۆ جاری 437هەمین جارە مووشەكەی لە خێزانی Long March 7 هەڵدەدات لە چێوەی پەرەپێدانی بەرنامەی بۆشایی ئاسمان، هەروەك مانگی دەستكرد بۆ مەبەستی پەیوەندی، گەشتی بۆشایی ئاسمان، پێوانەی كەشوهەوا، سەرەڕای ڕەوانەكردنی سەكۆی ئاسمانی بۆ تاوتوێكردنی مانگ و مەریخ.

س: تاس + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرلە چەند ڕۆژێک لە دەرچوونی.. دیارترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

کۆمپانیای گالاکسی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایکرد، کە بەرهەمێکی نوێی خێزانی گالاکسی ئەی دەخەنە بازاڕەوە. لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدارەی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندووە،…
Total
0
Share