ناسا لێکۆڵینەوە لە نمونەیەکی سەر مانگ دەکات کە تەمەنی 50 ساڵە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ مانگ

توێژەرانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئامادەکاری دەکەن تاوەکو لەم مانگەدا کۆنتێنەری تایبەت بە خاکی سەر مانگ بکەنەوە کە ماوەی 50 دەبێت لەلایەن تیمی ئەپۆلۆ 17ـەوە کۆکراوەتەوە، ئاژانسەکە ئاماژە بەوەدەکات کۆنتێنەرەکە بەتاڵە لە هەوا و لە کانونی یەکەمی ساڵی 1972دا کۆکراوەتەوە، پێکهاتووە لە خاک و بەردی دۆڵی تۆراس-لترۆی سەر مانگ.

بۆچی ئەو نمونەیە دەکرێتەوە کە تەمەنی 50 ساڵە؟

لە ڕاپۆرتەکەدا Live Science لە 11ی ئەم مانگەدا بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، تیمی ئەپۆلۆ لەوکاتەدا زانیویانە کە زانست و تەکنەلۆژیا زیاتر پێشدەکەوێت و ئەوەی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا هەبووە بەسنەبووە بۆ گەیشتن بە هەموو زانیارییەکان، تەنانەت ئەرکەکانیان لەبارەی مانگەوە ڕاگرت (گروپی ئەپۆلۆ 17 دوایین گروپی مرۆڤ بوو بچنە سەر مانگ).

توێژەران سەرەتای کارەکەیان بە بردنە ناوەوەی بۆرییەکی تۆکمە لەڕێگەی کونێکی بچووکەوە دەستپێکرد کە قەبارەکەی 4* 35 سم بووە، لەڕێگەی ئامێرێکەوە کە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپی (ESA) بەکاریهێنا و بەتایبەت بۆ ئەو مەبەستە دروستکرابوو.

ئەو نمونانە لە ساڵی 1972 لەسەر ڕووی مانگ کۆکراوەتەوە و لە کۆنتێنەرێکدا لە پلەیەکی گەرمیی زۆر نزمدا پارێزراوە، زانایان هیوادارن پێکهاتەی هاوشێوەی ئاوی بەستوو و دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە نمونەکاندا هەبن.

ئەگەر زاناین بتوانن ئەو گازانە لەو نمونانە دەربێنن زانایان دەتوانن بگەنە زانینی مێژووی جیۆلۆجیی مانگ.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپی فرانشیسکا ماکدۆناڵد، سەرۆکی زانستییپرۆژەی هاوبەش لەگەڵ ئاژانسی ناسا دەڵێت، “شیکارکردنی هەر یەکێک لەو پێهاتانە و دۆزینەوەیان هاوکاردەبێت لە گەیشتن بە بنەڕەت و گەشەکردنی ئەو ماددانە لەسەر مانگ و کۆمەڵەی خۆر”.

هەروەها شیکردنەوەکان دەتوانێت هاوکاریی ئامادەکارییەکانی تیمی Artemis لەداهاتوودا کە گەڕانەوەی مرۆڤە بۆسەر مانگ لەدوای تیمی ئەپۆلۆ 17ـەوە بۆیەکەمجا، تیمەکە پلانیان وایە لە جەمسەری باشووری مانگ دابەزن، دەیانەوێت نمونە لە ئەو ناوچە ساردەی مانگ کۆبکەنەوە کە هیوا وایە هاوکاری بکات لە دۆزینەوە زانستیی پێشکەوتنی مانگ لەدوای ئەو ماوەیە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی بە ڕوونی یەكلاكردەوە: لە ئۆكرانیا شەڕ دژی ڕوسیا ناكەین

بابەتی دواتر

چارەنووسی تیمی فڕۆكە ئەمریكییەكە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ ده‌توانن به‌كاری…
Total
0
Share