چین چوار مشکی ناردە بۆشایی ئاسمان

بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکەدا؛ چین چوار مشکی ناردە بۆشایی ئاسمان.

لەو کەشتییەی کە چین ناردوویەتی بۆ بۆشایی، جگە لەو چوار مشکە، سێ کەشتیوانی دیکەیشی تێدایە و پەکین ئامانجیەتی تاوەکو پێش ساڵی 2030، چەند کەشتیوانێک بنێرێتە سەر مانگ و لە کۆتاییدا، بنکەیەک لەسەر مانگ دروستبکات.

چین دەیەوێت ئەوە ئاشکرابکات، کە تا چەند نەبوونی هێزی کێشکردن، کاریگەری لەسەر رەفتاری مشکەکان دروستدەکات.

کەشتیوانەکان 27 تاقیکردنەوە لە بوارەکانی وەک بایۆتەکنەلۆجی و پزیشکیی بۆشایی ئاسمان، لەسەر ئەو مشکانە ئەنجامدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share