شاجوان دەستگیركرا

خەونی سەرۆكایەتی، شاجوانی پێشووی نیكاراگوای خستە زیندانەوە.

بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی نیكاراگوا ئەنجام بدرێت و بێرینیس كویزادا، شاجوانی پێشووی ئەو وڵاتە خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی وڵات كاندید كردووە.

لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و چەند كەسایەتییەكی دەرەوەی دەسەڵات و سیاسەت، خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكە كاندید كردووە، بەڵام حكومەتەكەی دانیال ئۆرتیگا بەوە قایل نیە و دەیەوێت ناوبراو بۆ خوولی چوارەم ببێتەوە بە سەرۆك، بۆیە هەڵمەتێكی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی بەرپاكردووە كە ویستی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن و كۆكردنەوەی دەنگەكان هەیە.

بەگوێرەی سەرچاوەكان، یەكێك لەوانەی هێزەكانی حكومەت دەستگیریانكردوون، بێرینیس كویزادا، شاجوانی پێشووی نیكاراگوا و كاندیدی پۆستی جێگری سەرۆكی وڵاتە.

كویزادا لەناو ماڵەكەیدا دەستبەسەركراوە و مۆبایل و هۆیەكانی پەیوەندیكردنی لێوەرگیراوە. پارتی “هاوپەیمانیی هاونیشتمانییان” تویتێكی لەو بارەیەوە كردووە و ڕایگەیاندووە، “دەسەڵاتداران كۆت و بەندیان بەسەر ‘بێرینیس كویزادا’دا سەپاندووە و ڕێگەی پێنادەن بەشداریی هەڵبژاردن بكات و ناچار بە كشانەوە كراوە”.

بابەتی پێشتر

هەینی داهاتوو لالیگا بە ئامادەبوونی هاندەرانەوە دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

نزیكەی 60 كیلۆ (تی ئێن تی) لە تونێلێكدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share