ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات

ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی لەدوای خۆرئاوابوون روودەدات کە بە دیاردەی “مانگی زەبەلاح” ناسراوە و تا ساڵێكی دیکە دووبارە نابێتەوە.

بە وتەی شارەزایانی بواری گەردوونناسی، ئەمشەو بە کاتێکی کەم دوای خۆرئاوابوون مانگ بە شێوەیەکی گەورەتر و روونتر لە شەوانی رابردوو دەردەکەوێت.

ئەمساڵ سێ جاری دیکە دیاردەی مانگی زەبەلاح روویانداوە، یەکیان لە مانگی تەمموز و دووانیان لە مانگی ئاب.

ئەم دیارەدەیە کاتێک روودەدات کە مانگ بکەوێتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە کە دوورییەکەی 363 هەزار و 396 کیلۆمەترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى نوێ: سۆز و خۆشەویستیی دایک رەنگدانەوەى لەسەر کەسێتیی منداڵ لە ئاییندەدا دەبێت

توێژینەوەیەکى نوێ لەسەر دووانە هاوشێوەکان دووپاتیدەکاتەوە کە تایبەتمەندییەکانى کەسێتى تەنها سروشتى نییە بەڵکو کاریگەریی پەروەردەشى لەسەرە، جیاوازى لەنێوان…
Total
0
Share