بۆچی هەندێک کەس ناتوانن لە هاوکاریکردنی کەسانی دیکە بوەستن؟

لە ژیانی رۆژانەتدا رەنگە خۆت یەکێک بیت لەو کەسانە یان کەسێکی دەوروبەرت تووش ئەو حاڵەتە بووبێت کە پێی دەوترێت “هاوکاریکاری زیادەڕەو”، شارەزایانی دەروونی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.

جیس بیکەر و رۆد ڤینێست شارەزایانی دەروونی لە کتێبێکی نوێیاندا بە ناوی (تووشبوانی هاوکاری زیادەڕەو – رێبەرێک بۆ رزگارکردنی کەسانی هاوسۆز) هۆکارەکانی تووشبوون بە هاوسۆزی و پاڵپشتیکردنی زیادەڕەو بۆ چوار حاڵەت دەگێڕنەوە لەوانە:

– بۆماوەیی: توێژینەوە نوێیەکان سەلماندوویانە، ئەو کەسانەی ئارەزووی یارمەتیدانی کەسانی دەوروبەریان دەکەن پێکهاتەیەکی بۆماوەییان هەیە، جیناتێکی تایبەت لە جەستەیاندا هەیە کە لە باوانیانەوە بۆیان ماوەتەوە.
– نامەکانی منداڵی :بیروباوەڕێکی نا عەقڵانی لە ناو هەندێك خەڵكدا هەیە، منداڵەکانیان بە تایبەت کچەکانیان بە شێوەیەک بەخێودەکەن کە هاوکاری هەموو کەسێک بکەن، هەر بۆیە بە تێپەڕبوونی کات کەسەکە هەست دەکات یارمەتیدانی ئەوانی دیکە بەشێکە لە سیستەمی ژیانی.
– شۆکی منداڵی: گەر لە بەشێک لەو کەسانەی هاوکاری پێشکەشی زۆرینەی خەڵک دەکەن بپرسیت، بۆ وا دەکەیت؟ دەڵێت لە منداڵیدا لە شتێک بێبەش بووم یان تووشی شۆکێک بوون لە منداڵیاندا یان بە کێشەی زۆردا تێپەڕبوون ئەمەش وایلێکردوون ببن بە شارەزا لە یارمەتیداندا”.
– دۆخە کەڵەکەبووەکان: هەندێک کەس دۆخی ژیان ناچاری کردوون یارمەتی زۆر پێشکەش بکەن چونکە کەسانێک لە چواردەوریاندان بەراستی پێویستیان بە یارمەتی ئەمان هەیە، بۆیە ئەمانیش جگە لە یارمەتیدان بژاردەیەکی دیکەیان نییە.

بابەتی پێشتر

توخێل بووەتە هەرەشە لەسەر سیمیۆنی

بابەتی دواتر

چاڤی کۆپییەکەی خۆی و حەوتی تری داواکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share