شانازی پێوەناكات.. باوكی ئیلۆن مەسك گلەیی لە كوڕە ملیاردێرەكەی هەیە

ئیڕۆڵ مەسك

ئیڕۆڵ مەسك باوكی ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێری ئەمریكی دەڵێت، شانازی بە كوڕەكەیەوە ناكات، لەكاتێكدا كوڕی دووەمی بە سەرچاوەی “شانازی و خۆشبەختی” ناودەبات.

لە وەڵامی ئەوەی ئایا شانازی بە كوڕە گەورەكەیەوە دەكات كە بووەتە دەوڵەمەندترین كەسی جیهان بە سامانی 271.2 ملیار دۆلار، ئیڕۆڵ مەسك وتی، “نەخێر.. ئێمە خێزانێكین هەندێك شت بۆ ماوەیەكی درێژ ئەنجامدەدەین. پرسەكە وانییە وەك ئەوەی لەپڕێكدا كارێكمان كردبێت”، ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ منداڵەكانیدا هەریەك لە ئیلۆن، كیمبال و توسكا بۆ چەندین شوێنی وەك چین و ئەمازۆن ڕۆیشتوون كاتێك ئەوان منداڵ بوون.

وتیشی، “زۆر شتیان بینیوە، زۆر شتمان پێكەوە كردووە. بەڵام ئیلۆن ئامانجەكەی تێپەڕاند” ئەوەشی خستەڕوو كوڕەكەی “ئەوەندە دڵخۆش نییە كە دەیەوێت وابێت.. هەستدەكات دواكەوتووە لەوەی پێویستە بیهێنایەتەدی”.

وتی، تائێستا واهەستدەكات كوڕەكەی “منداڵێكی بچوكە، سەرەڕای ئەوەی ئێستا پەنجا ساڵی تێپەڕاندووە و بووەتە پیاو” هەروەك پێكهاتەی جەستەی بە بەهێز ناوبرد، “بەڵام بەخراپی نان دەخوات.. هەوڵەكانم بێ ئەنجامن بۆ ئەوەی كار لەسەر دابەزاندنی كێشی بكات”.

ئیڕۆڵ ماسك ئاماژەی بە كیمبال-ی كوڕی دووەمی كرد، كە خاوەن سامانێكی پوختە بە بڕی 700 ملیۆن دۆلار بەپێی (فۆڕبس)، ئەوەش بەشێوەیەكی گەورە دەگەڕێتەوە بۆ وەبەرهێنانە گەورەكانی لە پشكەكانی (تێسلا)دا، جگە لەوەی یەكێكە لە دامەزرێنەرانی زنجیرە چێشتخانەكانی The Kitchen Restaurant Group.

پێشیوایە، “كیمبال توانیویەتی هاوسەنگی دروستبكات لەنێوان بەرژەوەندییەكانی كار لەگەڵ پارێزگاریكردن لە پەیوەندییەكی تەندروست لەگەڵ كریستینا-ی هاوسەری. كیمبال توانی كچێكی خوێندەوار بدۆزێتەوە، وابزانم هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە.. ئێستا هاوسەرگیرییان كردووە، لەگەڵیدا بۆ هەموو شوێنێك دەچێت.. بەڵام من زۆر نیگەرانم بۆ ئیلۆن، لەبەر ئەوەی تائێستا ئەو هەنگاوەی نەناوە”.

س: ئیندیپێندت + RT

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین بەهادین: دۆخی هەرێم لە دۆخی عێراق باشتر نییە

بابەتی دواتر

پەیامێك لە مستەفا كازمی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share