كاریگەریی وەرگرتنی ڤاكسین لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكراكرا

سییەكانی دوو مرۆڤ

پزیشكێكی ئەمریكی لەڕێگەی وێنەیەكەوە، ئەو جیاوازییە دەردەخات كە لە سییەكانی دوو كەسی تووشبوو بە كۆرۆنا بەدیدەكرێن، كە یەكێكیان بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا كوترابێت و ئەوی تریان ڤاكسینەكەی وەرنەگرتبێت.

غەسان كەمال، كە پزیشكێكی عەرەبە و لە ئەمریكا كاردەكات، وێنەیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردووەتەوە و تیایدا سییەكانی دوو مرۆڤ خراونەتەڕوو.

وەك پزیشكەكە دەڵێت، “هەردوو كەسەكە تووشی كۆرۆنا بوون كە یەكێكیان ڤاكسینی دژەكۆرۆنای وەرگرتووە و ئەوی تریان بەو جۆرە ڤاكسینە نەكوتراوە، بەڵام كاریگەرییەكانی پەتاكە لەسەر هەر یەكێكیان جیاواز بووە بەراورد بەوی تریان”.

وێنەكە، كە ئەنجامی تیشكی ئێكس ڕەی بۆ سییەكانی هەردوو تووشبووەكە نیشان دەدات، ئەوەی دەرخستووە كە پەتای كۆرۆنا هەمان كاریگەری لەسەر دوو كەسەكە نەبووە، بەڵكو ئەوەی كە بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا كوتراوە، سییەكانی كەمتر دووچاری هەوكردن بوون، بە پێچەوانەوە ئەوەی ڤاكسینەكەی وەرنەگرتووە، سییەكانی تەڵخ بوون.

پزیشكەكە ڕایگەیاندووە، ئەو كەسەی ڤاكسینەكەی وەرنەگرتووە دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا، ڤایرۆسەكە تەواوی سییەكانی گرتووەتەوە و بووەتەهۆی ئەوەی ئۆكسجین بە باشی بە سییەكانیدا هاتوچۆ نەكات، بەڵام تووشبووی دووەم كە ڤاكسینەكەی وەرگرتووە، ڤایرۆسەكە كەمتر كاریگەری بە سییەكانی گەیاندووە و ئۆكسجین بە ئاسانی بە سییەكانیدا سووڕاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا مەرجێك بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی كونسوڵخانەكەی لە بەسڕە دیاریدەكات

بابەتی دواتر

مردن بە كۆرۆنا بۆ 24 كەس لە ڕۆژێكدا بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشی مەلاریا دەرکەوتەوە

بنکەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن بڵاویکردەوە، پێنج حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی مەلاریا لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و…
Total
0
Share