نەخۆشی مەلاریا دەرکەوتەوە

بنکەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن بڵاویکردەوە، پێنج حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی مەلاریا لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و تەکساس تۆمارکراوە.

بنکەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی بۆ ماوەی 20 ساڵ نەخۆشی مەلاریا کۆتایی هاتبوو، جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و چوار حاڵەتی تووشبوون لە ویلایەتی فلۆریدا و حاڵەتێک لە ویلایەتی تەکساس تۆمارکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تووشبوون بە مەلاریا حاڵەتێکی لەناکاوە پێویستە هەر کەسێک نیشانەکانی هەبوو بە زووترین کات بگاتە نەخۆشخانە”.

نەخۆشی مەلاریا بەهۆی پێوەدانی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە و گەر بە زوویی چارەسەر نەکرێت دەکرێت ببێتە هۆی مردن.

تا ئێستا زۆرترینی حاڵەتەکانی تووشبووان لە وڵاتانی ئەفریقا تۆماردەکرێت، بەشێکی ئەو حاڵەتانەی لە ئەمریکاش تۆمارکراون لە  وڵاتانی ئەفریقاوە گەڕاونەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

یەكەم رۆژی جەژن پلەی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە رۆژانی جەژندا 16-17 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share