بەریتانیا یەکەم حەبی دژە کۆرۆنای پەسەند کرد

بەریتانیا وەک یەکەمین وڵات لە جیهاندا، حەبی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای پەسەندکرد و دڵنیایی دەدات لە کاریگەری حەبەکە لەسەر توشبوو.

Molnupiravir ناوی زانستی ئەو حەبەیە کە وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا پەسەندیکردووە، تا بدرێتە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ساجد جاوید، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند “ئەمە ڕۆژێکی مێژووییە بۆ بەریتانیا، چونکە وەک یەکەمین وڵات حەبی دژە کۆرۆنا پەسەند دەکات، چونکە حەبەکە هاوکاریی خەڵکی دەکات بە ئاسانی لەماڵەکانی خۆیاندا بەکاریبهێنن و دۆخی تەندروستیان جێگیربێت”.

بەپێی زانیارییەکانی بی بی سی حەبەکە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای دەرمانساز (Merck) و (Ridgeback )ــەوە دروستکراوە.

کۆمپانیای مێرک لەبارەی حەبەکەوە ڕایگەیاندووە، “ئامانجمانە تا کۆتای ئەمساڵ 10 ملیۆن پارچە حەب دروستبکەین و جگە لە بەریتانیا بۆ وڵاتانی دیکەشی بنێرین”.

شێوازی بەکارهێنانی حەبەکە بەشێوەیەکە، ئەو کەسانەشی کە دۆخی تەندروستیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە خراپە، دەتوانن لە ڕۆژێکدا دوو دانە بخۆن.

سەرەتا حەبەکە لە دژی ئەنفلۆنزا دروستکرا، بەڵام دواتر هەردوو کۆمپانیای دەرمانساز، حەبەکەیان پەرەپێدا و توانییان بەجۆرێک دروستیبکەنەوە کە کاریگەری بەرچاو لەسەر توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
زیاتر ببینە

هۆڵەندا و چەند وڵاتێک بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان هەڵپەسارد

حکومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازێنیکای تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە هەڵپەساردووە. دەستەی دەرمانی هۆڵەندا ڕایگەیاند، بەدواداچوون…
Total
0
Share