كەركوك.. چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

چەكدارانی داعش لە گوندێكی ناحیەی ڕەشادی سەربە پارێزگای كەركوك هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و بەهۆیەوە دوو پۆلیس كوژران.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوك، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمشەو لە گوندی وادی زەیتون لە ناحیەی ڕەشادی سەر بە پارێزگای كەركوك چەكدارانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر لیوای 18ی فیرقەی پێنجی پۆلسی فیدراڵی”.

وتیشی،”لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەردوولادا، دوو ئەندامی پۆلیسی فیدراڵی كوژران و سێ پۆلیسی دیكەش برینداربوون”.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد،”تەرمی دوو چەكداری داعشیش كەوتووەتە دەستی پۆلیسی فیدراڵی و شەڕەكەش ماوەیەكی زۆر بەردەوامی هەبوو”.

ماوەیەكە جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە پارێزگاكانی كەركوك و دیالە ڕووی لە زیادبوون كردووە، ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەكانیش بۆ لەناوبردنی ئەو چەكدارانە بەردەوامی هەیە.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: وەڵامی بە كۆمەڵی ئێران دەدەینەوە

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری –یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share