ڕوونكردنەوەیەك لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری –یەوە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ڕایدەگەیەنێت، هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند، یان گروپێكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری ئاژانسه‌كه‌مان جووڵه‌یان نه‌كردووه و ئەو دەنگۆیانەشی بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا، ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ئاماژەی بەوەكردووە، “له‌ هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و په‌یجی نه‌ناسراو، وێنه و هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه به‌شێك له‌ هێزه‌كانی دژه تیرۆر جووڵه‌یان كردبێت یان ده‌سوه‌ردان بكه‌ن له‌ كاروباری ناوخۆی (ی.ن.ك)”.

باسی لەوەشكردووە، “به‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه به‌ ڕایگشتی كوردستانی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ هیچ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ند، تیم یان گروپێكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆری ئاژانسه‌كه‌مان جووڵه‌یان نه‌كردووه و له‌ شوێنی دیاریكراوی خۆیان له‌ ئه‌رك و فه‌رماندان”.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
14
Share